منداڵێک بەبەردبووی کیسەڵێکی تەمەن ٥٠ ملیۆن ساڵی دۆزیەوە

PM:01:26:12/02/2026

52 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێک بە ناوی تۆرین پۆپ لە ویلایەتی وایۆمینگ لە ئەمریکا بەبەردبووی کیسەڵێکی دۆزیەوە کە بە شێوەیەکی ناوازە بە باشی پارێزراو بوو، مێژووەکەی بۆ نزیکەی ٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرەر، دوای دۆزینەوەی بەبەردبووی کیسەڵەکە خێزانەکەی دەستبەجێ زانیارییان لەسەر دۆزینەوەکە بۆ دیوانی بەڕێوەبردنی زەوی (BLM) ڕاگەیاندووە، شارەزایان ڕەوانەی شوێنەکە کراون بۆ لێکۆڵینەوە.

جەی بی کاڤیگلی، پسپۆڕی کۆکردنەوەی شوێنەوەرەکان لە مۆزەخانەی جیۆلۆجی تایت لە کاسپەر، خۆبەخشانە هاوکاری تیمەکەی کرد لە هەڵکەندنەکەدا، پشتڕاستی کردەوە و وتی "لە ماوەی چەند خولەکێکدا، بۆمان دەرکەوت کە ئەمە بەبەردبووی کیسەڵێکە و و شایەنی پاراستن و لێکۆڵینەوەیە".

بەبەردبووەکە بە وردی دەرهێنراوە و پارێزراو بووە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەکە، کە لە ئێستادا بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە پاکدەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت بۆ نمایشکردنی گشتی.

ئەم بەبەردبووە دەگمەنە ئاشکرای دەکات کە باشووری ڕۆژئاوای وایۆمینگ ڕۆژانێک ناوچەیەکی لافاواوی گەرم بووە کە پڕ بووە لە ژیانی دەریایی پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ ئەو دیمەنە وشکەی کە ئەمڕۆ هەیەتی.

پاراستنی ئەم بەبەردبووە تێڕوانینێکی بەنرخ دەدات بۆ ژینگەی کۆن و گیانلەبەرە کێوییەکان کە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر گەشەیان کردووە.