چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک قەیسی وشککراو دەخۆیت؟

PM:04:04:10/02/2026

752 جار خوێندراوەتەوە

قەیسی وشککراو یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.

لە ماڵپەڕی " healthline" بڵاوکراوەتەوە، لەم ڕاپۆرتەدا سوودە تەندروستییەکانی خواردنی قەیسی وشککراو دەخەینەڕوو، بەم شێوەیە:

١. قەیسی وشککراو دەوڵەمەندە بە ئاسن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لە کەمخوێنی.

٢. بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی بێتا کارۆتین و ڤیتامین A، بەشدارە لە رێگریکردن لە نەخۆشیەکانی چاو و باشترکردنی تەندروستی پێست.

٣. دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی، کە هەرسکردن ئاسان دەکات و قەبزی ناهێڵێت و وادەکات کەسەکە بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکات.

٤. پۆتاسیۆمی تێدایە کە پەستانی خوێن ڕێکدەخات، هەروەها دژە ئۆکسانەکانی تێدایە کە دڵ لە ڕادیکاڵە ئازادەکان دەپارێزێت.

٥. کانزا پێویستەکانی وەک بۆرۆن و کالیسیۆم و پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرن بۆ ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک.

٦. ئەو ماددە خۆراکییە گرنگانە دابین دەکات کە لە کاتی دووگیانیدا گرنگن.