گەڵای غار پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە چێشتخانەکاندا و بۆن و تامێکی
تایبەت بە خواردن دەبەخشێت، بەڵام مشتومڕێکی زۆر لەسەر خواردنی خودی گەڵاکە هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی "USA Today" ،
چەندین پسپۆڕی تەندروستی هۆشداری لەو بارەیەوە دەدەن، بە وتەی جیمی نادۆ پسپۆڕی
خۆراک، گەڵای غار زۆر ڕەق و تیژە، ئەمەش وادەکات تێپەڕبوونی بە کۆئەندامی هەرسدا
زۆر قورس بێت و هەرس نابێت، ئەگەر بە ساغی قوت بدرێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی
بریندارکردنی ناوپۆشی ڕیخۆڵە یان تەنانەت گیرانی ڕێڕەوی هەرس.
بەڵام پسپۆڕان کۆکن لەسەر ئەوەی بەکارهێنانی گەڵای غار لە کاتی چێشتلێناندا
تەندروستە ئەگەر بەم شێوەیە بێت:
١. تەنیا بۆ وەرگرتنی تام و
بۆن بەکاریبهێنە.
٢. پێش پێشکەشکردنی ژەمەکە پێویستە گەڵاکە لە ناو مەنجەڵەکە
دەربهێنرێت و فڕێ بدرێت.
٣. ئەگەر دەتەوێت سوودی لێ ببینی، تەنیا بەشێوەی هاڕاو بەکاریبهێنە
نەک خودی گەڵاکە بخۆیت.