بەشێک لە
خەڵکی وا ڕاهاتوون پێش خەوتن ژەمێکی سووک
یان جۆرێک لە شیرینی بخۆن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە
مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی دروست دەکات، بەتایبەت لەسەر ئاستی پەستانی خوێن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "Verywellhealth"، خواردنی ئەو شیرینییانەی شەکری
دەستکردیان تێدایە پێش خەوتن، کاریگەرییەکی خراپتری هەیە وەک لەو شەکرە سروشتییەی
لە میوەکاندا هەیە.
کاتێک پێش خەوتن شیرینی دەخۆیت، ئەم
گۆڕانکارییانە لە جەستەتدا ڕوودەدەن:
١. خواردنی شەکر دەبێتە هۆی دەردانی
هۆرمۆنی "ئینسۆلین"، ئەمەش وادەکات گورچیلەکان خوێ (سۆدیۆم) لە جەستەدا
کۆبکەنەوە کە ڕاستەوخۆ پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
٢. شەکر کۆئەندامی دەمار چالاک دەکات،
ئەمەش لێدانی دڵ خێرا دەکات و بۆرییەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە.
٣. شەکر وزەیەکی کاتی بە جەستە دەدات،
ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی بە قووڵی بخەویت.
٤. ئەو کالۆرییە زیادەی لە
شیرینییەکانەوە وەردەگریت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ چەوری ورگ، ئەمەش هەوکردن لە
جەستەدا زیاد دەکات.
٥. خواردنی شەکر وادەکات جەستەت زیاتر
هەستیار بێت بۆ خوێ، واتە ئەگەر کەمێک خوێش بخۆیت کاریگەرییەکەی لەسەر
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاتر دەبێت.