سێلڤیۆ گاراتینی، پزیشک و زانای ئیتاڵی تەمەن ٩٧ ساڵ، نهێنییەکی سادەی تەندروستیی خۆی ئاشکرا
دەکات.
سێلڤیۆ گاراتینی دەڵێت "کەم بخۆ، بۆ ئەوەی زیاتر بژیت."
ئەم پزیشکە کە دامەزرێنەری پەیمانگای (ماریۆ نیگری)یە، باس لەوە دەکات کە کلیلەکە
لە کەمکردنەوەی بڕی خواردندایە، نەک جۆری خواردنەکە.
گاراتینی دەڵێت، ئەگەر بڕی خواردنی ڕۆژانەت بە ڕێژەی ٣٠% کەم بکەیتەوە، ئەوا ئەگەری
هەیە تەمەنت بە ڕێژەی ٢٠%درێژتر ببێت، چونکە زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان پەیوەندییان بە خواردنی
زۆر و کەمیی جووڵەوە هەیە.
ئەم پزیشکە بەتەمەنە خۆی پەیڕەوی ئەم خاڵانە دەکات:
- هەمەجۆری لە خواردن، گرنگیدان بە خواردنی ڕوەکی، دانەوێڵە و
ماسی.
- دوورکەوتنەوە لە گۆشتی سوور، تا دەتوانێت بڕی گۆشتی سوور و چەورییە
تێرەکان کەمبکەرەوە.
- بڕی خواردن گرنگە نەک کاتەکەی، پێی وایە رۆژووی پچڕپچڕ یان کاتی
نانخواردن گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بڕی گشتیی ئەو کالۆرییەی دەیخۆیت کەم بێت، ئیتر
چوار ژەم بێت یان پێنج.