ئایا ئەوانەی کەمخوێنن دەتوانن بە رووژوو ببن؟

PM:07:31:25/02/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

کەمخوێنی یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستییانەی کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی، سەرئێشە، تەنگەنەفەسی و زەردوویی، ئایا ئەم کەسانە دەتوانن بەبێ کێشە بەڕۆژوو بن؟.

بەپێی ڕێنمایی پزیشکانی نەخۆشخانەی "saudi german health" ئەو کەسانەی ئاستی هیمۆگڵۆبینی خوێنیان لە شەش کەمترە، بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەڕۆژوو بن چونکە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات بەڵام ئەوانەی ئاستی خوێنیان سەروو شەشە، دەتوانن دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک، بەڕۆژوو بن.

ئەو کەسانەی کەمخوێنن بۆ ئەوەی تەندروست بیت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:

- لە ژەمەکانتدا گرنگی بدە بە نیسک، فاسۆڵیا، سەوزە گەڵا تۆخەکان.

- جگەر، گۆشتی سوور، ماسی و هێلکە بخۆ، چونکە جەستە خێراتر ماددە ئاسنەکەیان هەڵدەمژێت.

- ئاوی لیمۆ بکە بەسەر زەڵاتە و خواردنەکانتدا، چونکە یارمەتی جەستە دەدات ماددە ئاسنەکە بە باشی وەربگرێت.

- راستەوخۆ دوای نانخواردن چا، قاوە و خواردنەوە گازییەکان مەخۆرەوە، چونکە ڕێگری لە هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەکەن.