وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە ئوردن ڕایگەیاند،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باشووری عەممانی پایتەخت، ڕاپۆرتێکی پێگەیشتووە سەبارەت بە دۆزینەوەی
کۆمەڵێک ئێسکی مرۆڤ کە لەناو ئەشکەوتێکدا لە ناوچەی ئەلحوسێنیە سەر بە پارێزگاکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ بەرپرسان چوونەتە شوێنەکە، داواکاری گشتی
و پزیشکی دادوەری ئاگادار کراونەتەوە، پشکنینی ئێسکەکانیان کردووە و پشتراستییان
کردووەتەوە کە ئەمە ئێسکی مرۆڤن و بۆ ماوەیەکی زۆریشە لەوێدا ماونەتەوە، پاشان ئێسکەکان
گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری نیشتمانی پزیشکی دادوەری، هەروەها لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە
کراوەتەوە.
شایانی باسە لەم دواییانەدا لێکۆڵینەوە شوێنەوارییەکان گۆڕێکی بەکۆمەڵیان
لە شاری جیراشی ئوردن دەستنیشان کردووە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی تاعونی
"Plague of
Justinian" کە یەکێکە لە کۆنترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان
کە پەیوەندی بە پەتاکانەوە هەیە لە مێژوودا.
هەروەها گۆڕێکیکەش کە ١٢ ئێسکەپەیکەری مرۆڤ و شوێنەواری دیکەی تێدایە
کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر.