سناپچات هه‌زران هەژمار داده‌خات

PM:02:23:03/02/2026

564 جار خوێندراوەتەوە

سناپچات ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٤١٥ هەزار هەژماری داخستووە.

كۆمپانیای سناپچات ڕایگەیاند کە به‌ پابه‌ند بوون به‌ یاساكانی ئوستراڵیا زیاتر لە ٤١٥ هەزار هەژماری داخستووە کە منداڵانی خوار تەمەن ١٦ساڵ به‌كاریان هێناوه‌، ئەمەش وەک پابەندبوون بە قەدەغەکردنی سۆشیال میدیا بۆ ئەوانەی لە خوار ئەو تەمەنەوەن له‌ وڵاته‌كه‌دا.

کۆمپانیاکە ڕوونیکردووەتەوە کە هەژمارەکان ئەو بەکارهێنەرانە لەخۆدەگرن کە ڕایانگەیاندووە کە تەمەنیان لە خوار ١٦ ساڵەوەیە یان تەمەنیان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیاریکردنی تەمەنی پلاتفۆرمەکە خەمڵێندراوە، سناپچات دووپاتی کردەوە کە بەردەوامە لە قەدەغەکردنی هەژماری زیاتر.

داواشیان لە دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا کردووە کە داوا لە فرۆشگاکان بکەن کە تەمەنی بەکارهێنەران پشتڕاست بکەنەوە وەک گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێکی خۆپارێزی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا.

ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی ئوسترالیا دێت کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کە ڕێگری لە هەژماری منداڵانی خوار ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ بکەن.

بەپێی زانیارییەکانیش هەژمارە لەکارکەوتووەکان بریتین لە ئەکاونتە کۆن و ناچالاک و دووبارەبووەکان، هەروەها ئەو هەژمارانەی سەر بە بەکارهێنەرانی خوار تەمەنی ١٦ ساڵن.