مباپێ بڕە
پارەیەکی زۆری تەخانکردووە لەپێناو نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەک لە کامیرۆن.
رۆژنامەی
لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان لە دەرەوەی
یاریگا لەسەر کارە خێرخوازیە مرۆییەکانی بەردەوامە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە
بە گرنگیەوە باس بکرێت.
رۆژنامەکە
رایگەیاندووە، مباپێ بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی بودجەی تەواو بەمەبەستی
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەکی نمونەیی لە وڵاتی باوک و باپیرانی کە کامیرۆنە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، ئەو قوتابخانەیە دەکەوێتە ناوچەی بۆنیندێل لە پارێزگاری بۆنابێری لە
وڵاتی کامیرۆن، ئەو ناوچەیەش پێشتر باوک و باپیری ئەو یاریزانەی تیا تیشتەجێ بووە.
لیکیپ
دەڵێت، مباپێ دەیەوێت لەم رێگەیەوە بەردەوامی بدات بە پێشخستنی بواری پەروەردە لە
وڵاتی کامیرۆن و دەرفەتی زیاتر بۆ منداڵانی ئەو وڵاتە بڕەخسێنێت لەپێناو بنیاتنانی
داهاتوویەکی گەشتر.
پێشتریش
ئەستێرە فەرەنسیەکە لە ساڵی 2023 کاتێک گەشتی کامیرۆنی کرد بڕیاریدا بە
نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پۆلی نوێ بۆ قوتابخانەی جیبالی سەرەتایی لەو وڵاتە.
مباپێ
سەرەڕای ئەوەی لە وڵاتی فەرەنسا لەدوایک بووە و ژیاوە بەڵام باوکی کامیرۆنیە و
دایکیشی جەزائیریە، ئەو یاریزانە یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات بەڵام
بەردەوامیش ساڵانە گەشتی وڵاتە ئەفریقیەکان دەکات.