بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ٥٠ هەزار دۆلاری بردەوە

PM:02:21:17/03/2026

1112 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی خۆش و چاوەڕواننەکراودا، ژنێکی دانیشتووی ویلایەتی مێریلاند لە ئەمریکا توانی خەڵاتێکی گەورەی تیروپشک بە بەهای ٥٠ هەزار دۆلار بباتەوە، ئەمەش تەنها بەهۆی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی خوشکەکەیەوە بووە.

ئەم ژنە کە خەڵکی ناوچەی پزینس جۆرجە، بە بەرپرسانی تیروپشکی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی گەڕانەوەی لە دەوام، خوشکەکەی تەلەفۆنی بۆ کردووە و وەبیری هێناوەتەوە کە بلیت بکڕێت.

ئەویش لە فرۆشگایەک لە ناوچەی دیستریکت هایتس دەوەستێت و چەند بلیتێکی جۆراوجۆر دەکڕێت، بەڵام کاتێک خەریک بووە لە فرۆشگاکە بچێتە دەرەوە، بڕیار دەدات بگەڕێتەوە و بلیتێکی تری "سکراچ ئۆف" بە نرخی ٥ دۆلار بکڕێت. ئەو بلیتە زیادەیەی کە لە دوا ساتدا کڕیبووی، بووە هۆی ئەوەی گەورەترین خەڵاتی ئەو جۆرە تیروپشکە بباتەوە کە ٥٠ هەزار دۆلار بوو.

براوەکە باسی لەوە کردووە کە کاتێک بلیتی "Winning Streak"ەکەی پشکنیوە، ئامێرەکە پێی گوتووە کە پێویستە سەردانی بنکەی سەرەکی بکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەی.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، ئەو ژنە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پارەیە بۆ کڕینی کەلوپەلی نوێی ناوماڵ، گەشتێکی خێزانی و دابینکردنی خەرجییەکانی کچەکەی تەرخان دەکات.