گرتەڤیدیۆیەک کە بۆ یەکەمجارە
بڵاوبکرێتەوە، بەڕوونی کەشتی بەناوبانگی تایتانیک دەردەخات کە لە سەدەی ڕابردوودا
بە بەناوبانگترین کەشتی نوقمبووی ناو زەریا دانراوە.
گرتەڤیدیۆکە
ماڵپەری "سکای نیوز عەرەبی" بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن کۆمپانیای
"ئۆشن گەیت ئێکسپێدیشنزەوە" تۆمارکراوە، دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری وردەکاری
و رەنگەکانی کەشتییەکە پیشان دەدات کە لە ١٢ی نیسانی ١٩١٢ وە نەبینراوە.
تیمەکە
دیمەنی کەشتییە مێژووییەکەیان بە بەرزترین کوالێتی و ڤیدیۆی سەردەمییانە
تۆمارکردووە، نزیکەی ٨٠٠٠ پێکسڵ دەبێت، ناوچە تایبەتەکانی ناو کەشتییەکەیان بەبێ لەدەستدانی کوالیتی وێنە و
دابینکردنی روونترین گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو کەشتییە تۆمار کردووە.
لە
گرتە ڤیدیۆییە کوالێتی بەرزەکەدا وردەکارییەکانی کەشتییەکە تۆمارکراوە و تیایدا
دەبینرێت کە دەستەواژەی"Noah Hingley & Sons Ltd" لەسەر لەنگەری کەشتییەکە هەڵکەندراوە، هەروەها
ژوورەکانی ناوەوەی کەشتییەکەیان پیشان داوە.
چی بەسەر کەشتی تایتانیک هاتووە؟
- کەشتی تایتانیک لە بەریتانیەوە بۆ نیویۆرک گەشتی
کردووە کاتێک کاتژمێر ١١:٤٠ی شەوی چوارشەمە لە ١٤ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ خۆی کێشاوە بە
شاخێکی بەستەڵەکیدا.
- دوای ئەو رووداوە کەشتییەکە چەندین جار ئاماژەی
ئاگادارکردنەوەی رووناکی بەکارهێناوە کە بە "سیستمی کارەبایی بێ تەل"
کاریکردووە و لەو سەرەدەمەدا بەکارهێنراوە.
- لە ئەنجامدا کەشتییتەکانی دیکە پەیامەکانیان
بەدەستگەیشتووە و تیایدا هاتووە،"پێویستمان بە یارمەتیی خێرا هەیە" و
"خۆمان کێشاوە بە شاخێکی بەستەڵەکەیدا و وا نقووم دەبین" و" ئێمە
ژنەکان دەکەینە ناو بەلەمە بچووکەکانەوە".
- کەشتییەکە دوای کەمتر لە سێ کاتژمێر نوقمبووە و
لەگەڵیدا نزیکەی ٢٢٠٨ سەرنشین لەگەڵ ستافی کەشتییەکەدا نوقبوومبوون، تەنیا ٧٠٠
سەرنشین توانیان رزگاریان ببێت.
ر.ئ