توێژینەوەکان دەریانخستووە
کە زەیتی زەیتون تەندروستی مێشک بەرەوپێش دەبات و یادەوەری دەپارێزێت.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک
کە لە ماڵپەری "lebanon24" بڵاوکراوەتەوە، کە لەسەر زیاتر لە ٩٢هەزار
کەس لە ماوەی ٢٨ ساڵدا ئەنجامدراوە، ڕۆژانە خواردنی نیو کەوچک زەیتی زەیتون لەگەڵ
ئاوی گەرم ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە ٢٨% کەمدەکاتەوە.
زەیتی زەیتون چەوری
تاک نەتێر لەخۆدەگرێت کە پاڵپشتی خانەکانی مێشک دەکات، هەروەها پۆلیفینۆلی دژە ئۆکسانی
تێدایە کە هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی لابردنی
پرۆتینەکانی پەیوەست بە نەخۆشی زەهایمەر دەکات.
پسپۆران ئاماژە
بەوە دەکەن کە زەیتی زەیتونی تازە بەکاربهێنن و لەناو شووشەیەکی تاریکدا هەڵیبگرن
و بەیانیان یان پێش ژەمەکان لەگەڵ ئاوی گەرم بخۆن.
جگە لە پاڵپشتیکردنی
مێشک، زەیتەکە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن و پاراستنی دڵ و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.
بەڵام باشترە ڕاوێژ
بە پزیشک بکەیت ئەگەر کێشەی هەرسکردنت هەیە یان دەرمانی روونبوونەوەی خوێن بەکاردەهێنیت.