پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە؟

PM:01:43:03/10/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٣٧ پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت ، پلەی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێش، ئاسمان ساماڵ دەبێتو پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٣٦ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٣٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٧ پلەی سیلیزی