زەردەخەنە کردن کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات

AM:11:11:03/10/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

زانایان ئاشکرایان کردووە، زەردەخەنە کردن تەنانەت ئەگەر راستەقینەش نەبێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر دۆخی سۆزداری کەسەکە دەبێت.

پێکەنین چەندین سوودی گرنگی هەیە چونکە یارمەتیدەرە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ خەڵکدا، هەستکردن بە متمانە، کەمکردنەوەی بیرۆکەی نەرێنی.

لێرەشدا بەپێی بابەتێکی ئاژانسی سپۆتنیک ئاماژە بەو هۆکارانە دەکەین کە واتلێدەکەن تا بتوانیت پێبکەنین و زەردەخەنە بکەیت.

١.دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر راستەقینەش نەبێت.

بۆ نمونە ئەگەر هەستت بە دڵەڕاوکێ و دوودڵی دەکرد و ماندووبوویت، ئەوا یەکجار زەردەخەنەیەك بکە تەنانەت ئەگەر هیچ هۆکارێکیش نەبوو، بەو جۆرە هەست بەباشتر دەکەیت.

٢.سیستمی بەرگری بەهێزدەکات.

هانی دەردانی هۆرمۆنی دڵخۆشی دەدات و میزاج باش دەکات و کاریگەریی لەسەر دۆخی عاتیفی دەبێت، هەموو ئەمانەش وادەکات کاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگری هەبێت.

٣.فشاری خوێن دادەبەزێنێت

پێکەنین و زەردەخەنە وادەکات فشاری خوێن رێك ببێت و لێدانی دڵ کەمببێتەوە لەکاتی دڵەڕاوکێ و سترێسدا، ئەمەش گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی بەرزبوونەوەی فشاری خوێنیان هەیە، هەروەها بە یەکێك لە فاکتەرەکان دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان.

٤.ئازار کەمدەکاتەوە

پێکەنین ماددەی ئەندرۆفین دەردەدات کە ماددەیەکی کیمیاییە و کاردەکات بۆ باشترکردنی میزاج و هەستکردن بە حەوانەوە و کەمکردنەوەی ئازارە جەستەییەکان، بۆیە پێکەنین ئازار شکێنێکی سروشتییە و هەموو کات بەردەستە.

٥.پێکەنین وادەکات گەنجتر و سەرنجڕاکێشتر دەربکەویت

ئەو کەسانەی کە زەردەخەنە لەسەر روخساریانە زیاتر سەرنجڕاکێشن وەك لەوانەی کە عەبوسن، هەروەها گەنجتر دەردەکەون.