ڕەنگە زۆر کەس پێیان
وابێت کە کونی سەر کورسییە پلاستیکیەکان تەنها وردەکارییەکی جوانکاری بێت، بەڵام لە
ڕاستیدا بە مەبەستێکی جیاواز دروستکراوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی
" lebanon24" هۆکاری دروستکردنی ئەو
کونانە بۆ ئەوەیە کە لە کاتی کۆکردنەوەی کورسییەکان، کونەکە ڕێگری دەکات لە گیربوونی
هەوا لە نێوانیاندا و ئاسانکاری دەکات بۆ جیابوونەوەیان هەروەها ئەگەری لکاندنیان
بەیەکەوە کەمدەکاتەوە.
ئەم کونە یارمەتیدەرە
لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا، کورسی پلاستیکی بە ڕشتنی پلاستیکی گەرم بۆ ناو قاڵبەکان
دروست دەکرێت، ئەمەش وا دەکات کونەکە ببێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ ئاسانکاری دەرهێنانی
کورسییەکە لە قاڵبەکە و کەمکردنەوەی مەترسی تێکچوونی لە کاتی پرۆسەی دروستکردنەکەیدا.
جگە لەوەش کونەکە کێشی
کۆی کورسییەکە کەمدەکاتەوە و بڕی پلاستیکی بەکارهێنراو کەمدەکاتەوە، ئەمەش تێچووی
بەرهەمهێنان کەمدەکاتەوە کاتێک ملیۆنان کورسی دروستدەکرێن.
هەروەها کونەکە سوڕی هەوا
بۆ کەسی دانیشتوو باشتر دەکات و ناڕەحەتی کەم دەکاتەوە کە بەهۆی ئارەقەکردنەوە
دروست دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە دەدات ئاو بە ئاسانی دەربچێت ئەگەر ڕژایە سەر کورسییەکە.
بەم شێوەیە ئەم کونە
بچووکە تەنها توخمێکی دیزاینی هەڕەمەکی نییە، بەڵکو تایبەتمەندییەکی پراکتیکییە کە
ئاسانکاری بەکارهێنان و پاشەکەوتکردنی تێچوون و باشترکردنی ئاسوودەیی تێکەڵ دەکات.