شوێنەوارێکی گەورە لە میسڕ دۆزرایەوە

PM:08:41:15/09/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

شوێنەوارێکی گەورە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە میسڕ دۆزرایەوە.

نوێنەرانی شوێنەواری میسر کە لە باشووری سینا کاردەکەن، دۆزینەوەی وەرشەی توانەوەی مس و چەندین بینای ئیداری و خاڵی چاودێرییان ڕاگەیاند.

شەریف فەتحی وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەوارەکانی میسر بە ڕۆژنامەی "الشروق "ی ڕاگەیاند، "دۆزینەوە نوێیەکە ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی ستراتیژی سینایە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی مس بۆ میسری کۆن، هەروەها ئەم دۆزینەوەیە پشتراستی کردەوە کە میسر شارستانێتێکی دەوڵەمەند و کۆنی هەیە"