چین یەکەم ڕۆبۆتی بۆ کەرتی کشتوکاڵی دروستکرد

PM:06:47:15/09/2025

344 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی چین یەکەم ڕۆبۆتیان بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان پەرەپێداوە، ئەمەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی مۆدێرندا.

ڕۆبۆتە نوێیەکە توانای ئەنجامدانی ئەرکەکانی پەیوەست بە بەخێوکردنی رووەکە جیاوازەکانی هەیە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی، زیادکردنی کارایی بەرهەم و کەمکردنەوەی تێچووی کارکردن.

پێشبینی دەکرێت ئەم داهێنانە بەشداری بکات لە باشترکردنی ئاسایشی خۆراکی جیهانی و پێشخستنی پەرەپێدانی جۆرەکانی ڕووەک، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو کێشانەی پەیوەستن بە گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەی خێرای دانیشتووان هەیە، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی ئومێدبەخش بەرەو گۆڕینی بەڕێوەبردنی کشتوکاڵی.