کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا لە وەستاندنی نوێکردنەوەی
سۆفتوێر بۆ مۆدێلی ئایفۆنەكانی( XSو Max XR و XR)
لە ١٥ـی ئەم مانگە و بڕیاریشە ئایفۆن ١٧ـی نوێ بخاتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ هەینی
١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کۆمپانیای ئەپل بڵاویکردەوە، مۆدێلەکانی ئایفۆنی ( XS و Max XR و XR) چیتر
نوێ ناکرێنەوە و پشتگیری فەرمی بۆ ئایفۆن ئێکس ئاڕ کۆتایی دێت، هەر بەو هۆیەوە
نزیکەی ٧٥ ملیۆن ئامێر کە هێشتا لە رووی تەکنیکییەوە کاردەکەن، دەوەستن.
وتیشی، ئەم
مۆبایلانە کانزا بەنرخەکانی وەک زێڕ، زیو، مس و پالادیۆم لەخۆدەگرن، کە بەهایان
دەگاتە ٢٧١ ملیۆن پاوەند واتە نزیکەی ٣٤٧ ملیۆن دۆلار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم
سامانە کانزاییانە مەترسییەکی روون لەسەر ژینگە دروست دەکەن و دەبنە پاشماوەیەکی
مەترسیدار بۆ ژینگە و توانای پیسکردنی خاک و ئاوی ژێرزەوییان هەیە.
باسی لەوەشکرد،
١٥ـی ئەم مانگە لەگەڵ خستنەبازاڕی ئای ئۆ ئێسی ٢٦ کە هاوکاتە لەگەڵ خستنەبازاڕی
ئایفۆن ١٧ـی نوێ و ئایفۆن ئەیر.