کەشناسی هەرێم
دەڵێت، تۆز و خۆڵ ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێم دەگرێتەوە، پلەی گەرماش لە
نزمبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە
٩ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ
دروستبوونى تۆزێکى کەم لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى هەرێم لە درەنگانى شەودا،
پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی
سبەى چوارشەممەش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ
دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر:٣٨پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٣٧
پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٧پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٢
پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٨پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٦
پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٧
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٢
پلەی سیلیزی