مێسی بەرامبەر
ڤەنزوێلا دوایین یاریی بە درێسی ئەرجەنتینەوە لە پاڵاوتنەکان ئەنجامدەدات.
کەناڵی تی وای سی
ئەرجەنتینی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی دڵتەنگ کرد
کە تایبەت بوو بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەو هەڵبژاردەیە.
ئەو کەناڵە
ئاشکرایکرد، مێسی دوایین یاریی خۆی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بە درێسی هەڵبژاردەی
ئەرجەنتینەوە ئەنجامدەدات کە بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلایە.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بەشداری یاریی دواتر ناکات کە بەرامبەر ئیکوادۆرە و
راستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ئینتەر میامی بەهۆی ئەوەی یانەکەی لە کۆتا قۆناغی
یەکەمی خولی ئەمریکا چەند یارییەکی چارەنووسساز ئەنجامدەدات.
رونیکردووەتەوە کە
ئەستەمە جارێکیتر هاندەرانی ئەرجەنتین مێسی ببیننەوە بەشداری یاریی پاڵاوتن بکات
بەهۆی ئەوەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو یاریزانە لەدوای مۆندیالی 2026 واز لە یاریی
نێودەوڵەتی دەهێنێت و بەشداری یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2030 ناکات.