ئیرۆل مەسک باوکی ملیاردێر ئیلۆن مەسک سەرسامی
خۆی بۆ جوانی خانمانی ڕووسیا دەربڕی و بە جوانترین خانمانی جیهان ناوی بردن.
ئیرۆل ماسک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مۆندۆی
ئیسپانیدا ئەم بۆچوونەی دەربڕی و باسی لە گەشتەکەی بۆ مۆسکۆ کرد و رایگەیاند "
سادەیی خانمانی رووسیا سەرسوڕهێنەرن و هاوشانی ژنانی سربیان، ئەوان جوانترین خانمانی
جیهانن".
ئیرۆل ماسک لە سەرەتای مانگی حوزەیران سەردانی
پایتەختی ڕووسیای کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی داهاتووی ٢٠٥٠، لە میانەی وتارەکەیدا
ڕوسیای بە یەکێک لە باشترین وڵاتەکان ناوبرد و ستایشی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیای
کرد و بە "کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێش" باسی دەکرد.