دوای ٨٢ ساڵ کتێبێک گەڕێنرایەوە بۆ کتێبخانەی گشتی

AM:11:39:30/08/2025

1456 جار خوێندراوەتەوە

کتێبێک دوای ٨٢ ساڵ لەدواکەوتنی لە مانگی ئابی ٢٠٢٥دا گەڕێنرایەوە بۆ کتێبخانەی گشتی سان ئەنتۆنیۆ.

کتێبخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، کتێبەکە بەناوی " Your Child, His Family, and Friends" لەلایەن ڕاوێژکاری خێزانی فرانسیس بروس ستراینەوە نوسراوە، کتێبێکی ساڵی ١٩٤٣یە کە ئامۆژگاری و تێبینی لەسەر ڕەفتاری هەرزەکاران پێشکەش دەکات، لەم دواییانەدا کتێبەکە سەرنجی خەڵکی بەدەستهێنا کاتێک کۆپییەکی لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٤٣دا لە لایەن کەسێکەوە لە کتێبخانەی گشتی سان ئەنتۆنیۆ هێنرابوو بەڵام لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا گەڕێنرایەوە بۆ کتێبخانەی گشتی سان ئەنتۆنیۆ، کە ٨٢ ساڵ دواکەوتبوو.

ئەو خێزانەی کە گەڕاندویانەتەوە کتێبەکەیان لە کەلوپەلی داپیرەی کۆچکردوویان دۆزیوەتەوە، بە یاداشتێکەوە ناردوویانەتەوە و هیوایان خواستووە کە هیچ پارەیەکی دواکەوتنی لەسەر نەبێت، چونکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە "داپیرەیان ناتوانێت پارەکە بداتەوە"

کتێبخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا غەرامەی دواکەوتوونی گەڕانەوەی کتێبی نەهێشتووە، لە بەرگی ناوەوەی کتێبەکەدا مۆری لەسەر نووسراوە کە غەرامەی کتێبی دواکەوتوو ڕۆژانە سێ سەنتە، ئەگەر نا لە ئێستادا سزاکەی دەگەیشتە نزیکەی ٩٠٠ دۆلار.

راشیانگەیاند کە کتێبەکە لە دۆخێکی باشدا گەڕێنراوەتەوە، بڕیارە بە درێژایی مانگی ئاب لە کتێبخانەکەدا نمایش بکرێت.