ڕەنگە رۆبۆتێک لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا لەسەر مەریخ بەکاربهێنرێت

PM:02:07:28/08/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی کۆمپانیای MITخەریکی پەرەپێدانی ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی هەنگن کە دەتوانرێت ڕۆژێک بۆ پڕۆسەی بەرهەمهێنانی تۆو سەر مەریخ بەکاربهێنرێت.

توێژەرانی کۆمپانیایMIT خەریکی پەرەپێدانی ڕۆبۆتی بچووکی هاوشێوەی هەنگن بۆ یارمەتیدانی بەرهەمهێنان بەتایبەتی لە ژینگە کۆنترۆڵکراوەکانی وەک کێڵگەکان یان رەنگە لەسەر رووی مەریخ، ئامانجی سەرەکیش دابینکردنی چارەسەرێکی تەکنەلۆژییە لەو شوێنانەی کە هەنگەکان توانای ژیانیان نییە.

رۆبۆتەکە کێشی 0.8 گرامە، خێراتر و چالاکترە لە وەشانی پێشوو، توێژەران کاتی فڕینی ڕۆبۆتە بچووکەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە، لە تاقیکردنەوەکاندا فڕینی بەردەوامیان بۆ زیاتر لە هەزار چرکە (نزیکەی ١٧ خولەک) نیشانداوە ئەمەش زیاتر ١٠٠ هێندە درێژترە لە وەشانی پێشوو.

لەو ناوچانەی کە ژمارەی هەنگە سروشتییەکان بەهۆی قڕکەر یان گۆڕانی کەشوهەواوە روو لە کەمبوونەوەیە ئەوا هەنگە ڕۆبۆتییەکان دەتوانن پاشەکەوتێکی تەکنەلۆژیا دابین بکەن بۆ بەردەوامبوونی بەرهەمەکان.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە لە داهاتوودا ئەم رۆبۆتانە سوودیان لێوەربگرین بۆ بەرهەمهێنان و گەشەکردنی تۆوەکان سەر مەریخ.

توێژەران هیوادارن ماوەی فڕینەکە بۆ زیاتر لە ١٠ هەزار چرکە درێژ بکەنەوە و ڕۆبۆتەکان بەو تەکنەلۆژیایە دیزاین بکەن بۆ فڕینی تەواو سەربەخۆ لە سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا.