یوتیوبەرێک شارێکی بچووکی بە تایبەتی بۆ
پشیلەکانی دروستکردووە.
یوتیوبەری چینی شینگ ژیلی مشتومڕێکی زۆری بەدوای
خۆیدا هێنا دوای ئەوەی ڤیدیۆی شارێکی بچووکی بڵاوکردەوە کە بە تایبەتی بۆ پشیلەکانی
دروستیکردووە، مارکێت و سپا و بارهەڵگری ئەلیکترۆنی و تەنانەت وێستگەیەکی میترۆی تەواو
کارا لەخۆدەگرێت.
پڕۆژەکە چەند مانگێکی خایاند تا تەواوی بکات،
زۆر لە شارێکی راستەقینە دەچێت، زۆرێک پێیانوابوو کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە
بەڵام ژیلی وەڵامی دایەوە و ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆی شارەکەی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت
کە پڕۆژەکە ڕاستەقینەیە و بە دەستی دروستکراوە،
شارەکە وردەکاری ئاڵۆزی تێدایە کە وەک ژێرخانی
شارە گەورەکان دروستکراوە، بەشێوەیەک کە تونێل، شەمەندەفەر، پلیکانە ، دەرگای ئۆتۆماتیکی،
شاشەی LEDو بەربەستی سەلامەتی لەخۆگرتووە.
دروستکردنی ئەم شارەش دەنگدانەوەی گەورەی دروست
کرد و سەرنجی زۆر کەسی بەلای خۆیدا راکێشا.