هونەرمەندێکی بەناوبانگ داوای هاوکاری دەکات

PM:05:25:03/09/2025

5448 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندێکی میسری بەهۆی خواردنی شاورمەیەکەوە دۆخی تەندروستی بە تەواوەتی تێکدەچێت.

هونەرمەندی میسری لیقا سویدان بەهۆی خواردنی شاورمەیەکەوە لە چێشتخانەیەکی بەناوبانگی قاهیرە، دۆخی تەندروستی بە تەواوەتی تێکدەچێت، ئەمەش بووە هۆی دەستوەردانی پۆلیس و کردنەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە.

وردەکاریی ئەو ڕاپۆرتەی سویدان لە بنکەی پۆلیسی قەسری نیل تۆمارکراوە، ئاشکرای کردووە کە سەری سوڕماوە لە تام و بۆنی ئەو ژەمە خواردنەی کە لە چێشتخانەکەدا خواردووێتی.

ڕوونیشیکردەوە، گەڕاوەتەوە بۆ چێشتخانەکە و داوای کردووە ئەو جۆرە شاورمانە نەفرۆشن چونکە تێکچووە، یان لاببرێت و بەتەواوی بگۆڕدرێت بۆ پاراستنی تەندروستی کڕیارەکان، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، دواتر هونەرمەندەکە داوای هاوکاری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و پاشان هێزە ئەمنییەکان چوونەتە چێشتخانەیەکە و یەکێک لە کارمەندەکانیان دەستگیرکردووە هەروەها لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست بەسەر ئەو خۆراکانەدا گیراوە بۆ پشکنین، سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاپۆرتێکی فەرمی تۆمارکراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.