بۆرانگای گۆڵپارێز لە تەمەنی 82 ساڵیدا دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان و لە مانگی
11ی ئەمساڵدا یەکەم یاریی ئەنجامدەدات.
لامبێرتۆ بۆرانگای گۆڵپارێزی ئیتاڵی لە تەمەنی 82 ساڵیدا گەڕایەوە بۆ
یاریگاکان و دەیەوێت بەردەوام بێت لە یارییکردن هەرچەندە تەمەنێکی زۆری هەیە بەڵام
متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، بۆرانگا ماوەی 40 ساڵە وازی لە
یارییکردن هێناوە کە گۆڵپارێزی بووە بەڵام لە مانگی 10ی ئەمساڵ یەکەم یاریی خۆی لە
تەمەنی 82 ساڵیدا بۆ یانەی ترێڤی ئەنجامدەدات کە لە خولی پلە حەوتی ئیتاڵیادایە.
بۆرانگا وتی، هەرچەندە تەمەنم زۆرە بەڵام ئەم گەڕانەوەیە زۆر بە جددی
وەردەگرم و دەمەوێت ئاستێکی باش پێشکەش بکەم لە ژێر چاودێری مارکۆ بۆنێستی
راهێنەری پێشووی گۆڵپارێزانی یانەی ئینتەر میلان.
وتیشی، من هیچ کاتێک لە جیهانی وەرزش دوورنەکەوتومەتەوە و لەشجوانی خۆمم
پاراستووە و بەشداریم کردووە لە پێشبڕکێی راکردن و پاڵەوانێتییەکانی لەشجوانی.
دوپاتیشیکردەوە کە وا هەستدەکەم تەمەنم هێشتا 50 ساڵە بەڵام بەشداریکردن و
گەڕانەوەم بە یەکجاریی بۆ یارییکردن لەدەستی خۆمدا نییە و دەبێت راهێنەر بڕیار
لەسەر ئەو بابەتە بدات.