هونەرمەند یێڤجینیا سکۆڤارت
وێنەیەکی جیاوازی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ڕووسی میخائیل شوفوتینسکی بە بەکارهێنانی بە
گەڵای دار لە ئوفا دروستکردووە.
بیرۆکەی ئەو هونەرمەندە
بۆ ئەم بەرهەمە پەیوەست بوو بە گۆرانییە بەناوبانگەکەی شوفوتینسکی "3ی ئەیلول"
کە لە ساڵی ١٩٩٤ بڵاوکرایەوە و بووە یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکان کە لە سەرەتای
پاییزدا لەلایەن ڕووسەکانەوە وتراوەتەوە بۆیە ئەو هونەرمەندە بڕیاریدا وێنەی ئەو گۆرانیبێژە
بکێشێت و کارەکەی بە ئاوازی گۆرانییەکە وێنە بگرێت.
سکۆڤارت بە کارە هونەرییە
داهێنەرەکانی ناسراوە، پێشتر وێنەی جیاوازی چەندین کەسایەتی ناودار و سەرۆکی دەوڵەتی
دروستکردووە.