زاوایەک لە رۆژی هاوسەرگرییەکەیدا دیارنامێنێت

PM:07:28:15/09/2025

4068 جار خوێندراوەتەوە

زاوایەک لە باشووری پاکستان لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا دیارنامێنێت و خێزانەکەی گومانیان هەیە کە ڕەنگە ڕفێنرابێت.

ڕۆژنامەی "The Nation"ی پاکستانی بڵاویکردووەتەوە برای زاوا رایگەیاندووە کە مۆبایلەکەی لە ماڵەوە بەجێهێشتووە و چووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی خۆی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی ئامادە بکات، بەڵام لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری خێزانەکەی لێکەوتووەتەوە و بەردەوام لە گەڕان بەدوایدا.

جێگەی باسە بەشێک پێیان وایە کە زاوەکە نەفڕێندراوە بەڵكو رەنگە نەیویستبێت هاوسەرگیری بکات و خۆی شاردبێتەوە.

پۆلیس رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات و دەستی کردووە بە گەڕانێکی چر بۆ دۆزینەوەی زاواکە.