بەشی دووەمی زنجیرەی The Simpsons بڵاودەبێتەوە

PM:12:06:01/10/2025

360 جار خوێندراوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر بەرهەمهاتنی بەشی یەکەمی، خێزانی سیمپسۆنەکان خۆیان ئامادە دەکەنەوە بۆ بەشی دووەمی زنجیرەکە.

کۆمپانیای دیزنی و کۆمپانیای "20th Century Fox" ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ئەیلول لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند پاش تێپەڕینی ٢٠ ساڵ بەسەر بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی بەشی یەکەم، بەشی دووەمی زنجیرەکە لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٧ نمایش دەکرێت، لەگەڵ پۆستەرێکی نوێدا کە لەسەری نووسراوە "هۆمەر گەڕاوەتەوە بۆ بینینێکی دیکە".

زنجیرەی " The Simpsons" لە ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن مات گرۆنینگەوە دروستکراوە، داهاتی زیاتر لە ٥٣٦ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێناوە و پلەی PG-13ی بەدەستهێناوە.

خێزانی سیمپسۆنەکان پێکهاتوە لە چەن کەسایەتیەکی خەیاڵیی کە لە زنجیرەیە کارتۆنێکی تەلەفیزۆنیدا هەن بە ناوی "سیمپسۆنەکان"، ئەم خێزانە لە ژن و مێردێک بە ناوی "هۆمەر" و "مارج" و سێ منداڵەکەیان پێکدێت کە ناویان "بارت و لیزا و ماگی"یە