سام ئاڵتمان: رەنگە زیرەکی دەستکرد چارەسەری شێرپەنجە بکات

AM:10:01:28/09/2025

372 جار خوێندراوەتەوە

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI، گەشەپێدەری کۆمپانیای ChatGPT، دیدگای خۆی بۆ داهاتووی زیرەکی دەستکرد ئاشکرا کرد و دووپاتیکردەوە کە دەتوانێت ئاسۆی نوێ لە بواری پزیشکی و پەروەردەدا بکاتەوە، لەنێویاندا ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ شێرپەنجە.

ئاڵتمان لەبڵاوکراوەیەکیدا بەناونیشانی "زیرەکی زۆر" ڕوونیکردەوە کە پێشکەوتنی تواناکانی پرۆسێسی AIدەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی هەندێک لە کێشە قورسەکانی جیهان ببێتەوە.

وتی، "ئەگەر AIبەردەوام بێت لەسەر ئەم ڕێگایە، دەتوانین شاهیدی دەستکەوتە سەرسوڕهێنەرەکان بین، ڕەنگە بەهێزی پرۆسێسکردن بگاتە ١٠ گیگاوات، وەک دۆزینەوەی چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ شێرپەنجە، یان دروستکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی کەسی بۆ هەموو خوێندکارێک لە جیهاندا."

بەپێی ڕۆژنامەی "The Independent"، ئاماژەی بەوەشکردووە ئۆپن ئەی پلانی هەیە کارگەیەک دروست بکات کە بتوانێت هەفتانە ١ گیگاوات ژێرخانی ئای ئای بەرهەمبهێنێت، ئەوەش ڕوونیکردووەتەوە کە گەیشتن بەم ئاستەرەنگە چەند ساڵێک بخایەنێت.

لێدوانەکانی لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی AI لە توێژینەوە زانستییەکاندا زۆر بەربڵاوبووەتەوە، یارمەتی خێراکردنی توێژینەوەکانی ڤاکسین و دەرمانیان داوە، سیستەمەکانی دیکەش بەشدارییان کردووە لە باشترکردنی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، هەرچەندە هێشتا چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ هیچ نەخۆشییەک بەدەست نەهێناوە.

شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە کێشەکەدا لەوەدایە کە شێرپەنجە یەک نەخۆشی نییە بەڵکو سەدان جۆری هەیە، ئەمەش وایکردووە پەرەپێدانی چارەسەرێکی گشتگیر ئاڵۆز بێت تەنانەت بە پێشکەوتووترین ئامرازەکانی AI.