کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:11:17:27/09/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە خوار ٣٧ پلەی سیلیزییە و تۆزیکی سووک لە کەشدا دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە کەشدا وە دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٤ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٥ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٣٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٥ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٧ پلەی سیلیزی