سێ کچ لە بەرازیل توانایەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە

PM:01:59:28/09/2025

2820 جار خوێندراوەتەوە

سێ کچ لە بەرازیل لێهاتوویی و توانایەکی سەرسوڕهێنەریان لە تۆپی پێیدا هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "eremnews" کچە بەڕازیلییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە کە تێدا دەردەکەوێت لە گۆڕەپانێکی گشتیدا یاری تۆپی پێی دەکەن و جوڵەی جیاواز و سەرنجراکێش ئەنجام دەدەن.

یەکێک لە کچەکان بە کامێرای مۆبایلەکەی ڕووداوەکەی بەڵگە کردووە و تۆپەکەی بە جوڵەی جیاواز دەگەڕاندەوە بۆ هاوڕێکانی و ئەوانیش بەهەمان شێوە جوڵەی و سەرنجراکێشیان ئەنجامدەدا.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد، بەشێکی زۆری خەڵکیش سەرسامی خۆیان بۆ دەربڕی.

بەڕازیل بە خۆشەویستی خەڵکەکەی بۆ تۆپی پێ ناسراوە و نازناوی "خاکی سامبا" ی لێنراوە، بە پلەی یەکەم لەسەر تۆپی پێ و سەرچاوەکانی دەژین هەروەها ئەو وڵاتە سەدان یاریزانی ئەستێرەی تۆپی پێی بەرهەمهێناوە.