تیمێکی زانایان دوو نمونەی ئەڵماسی دەگمەنیان لە
کانەکانی ئەفریقای باشوور دۆزیەوە کە زانیاری ناوازەیان لەبارەی کیمیای ناوەوەی زەوی
و پرۆسەکانی دروستبوونی ئەڵماس لە قووڵایی زەویدا هەڵگرتووە.
بەپێی ماڵپەڕی "Live Science"،
دوو بەردەکە لە نێوان ٢٨٠ بۆ ٤٧٠ کیلۆمەتر لە ژێر ڕووی زەوی دروست بوون و ماددەی
نائاسایییان تێدایە کە کانزا کاربۆناتی دەوڵەمەند بە ئۆکسجین و ئالۆوی نیکلی کەم ئۆکسجین
تێکەڵ دەکەن، ئەم پێکهاتە دەگمەنە لەلایەن زانایانەوە بە مەحاڵ ناو دەبرێت، بە لەبەرچاوگرتنی
دوو ژینگەی کیمیایی جیاواز و سەختی پێکەوە ژیان بۆ ماوەیەکی درێژ.
دکتۆر جاکۆب وایس، پرۆفیسۆری زانستی زەوی و
نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، ڕوونیکردەوە کە ئەم وەرگرتنانە بەڵگەی ڕاستەوخۆی پرۆسەکانی
ئۆکساندنی قووڵ لە پۆششی زەویدا نیشان دەدەن و نوێنەرایەتی یەکەم تێبینی دەکەن بۆ
کارلێکە کیمیاییە قووڵەکانی لەو جۆرە.
وایس ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەڵماس لە ڕووکاری
زەویدا دروست نابێت، بەڵکوو لە پلەی گەرمی و پەستانی بەزری چینی ناوەوەی زەویدا لە
نزیکەی ١٠٠ میل لە خوارەوەی ڕووکاری زەویدا دروست دەبێت، زۆربەی ئەو ئەڵماسانەی کە
لە ڕووکاری زەویدا دۆزراونەتەوە بەهۆی تەقینەوەی قووڵی سەرچاوەی گڕکانەوە هاتوونەتە
سەرزەوی.
ئەوەشی راگەیاند
" ئەم ئەنجامانە بەڵگەی دەگمەنن لەسەر کیمیای
ناوەوەی زەوی، پێشتر ئەنجامی لەو شێوەیە دەستنەکەوتووە"
جەختی لەوە کردەوە کە دۆزینەوەکە ڕەنگە یارمەتیدەر
بێت بۆ ڕوونکردنەوەی دیاردەی ئەتۆمەکانی نیکل کە جێگەی ئەتۆمەکانی کاربۆن دەگرێتەوە
لەناو پێکهاتەی بلوری ئەڵماسەکاندا.
ئەم دۆزینەوە ڕێگای نوێ دەکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە
لە پێکهاتە و کارکردی ناوەوەی زەوی و سەرلەنوێ بە مۆدێلە تیۆریەکانی پەیوەست بە جیۆکیمیای
پۆششی زەوی دەخشێتەوە، ئەمەش تێگەیشتنی زاناکان لە پرۆسەکانی دروستبوونی ئەڵماس و
کارلێکە کیمیاییەکان لە قووڵایی زەویدا بەرز دەکاتەوە.