کەسایەتییەکی بەناوبانگی چینی لە بواری فڕۆکەوانیدا
لە پەخشی راستەوخۆدا بە کارەساتێک گیانی لەدەستدا.
تانگ فیجی، کەسایەتییەکی بەناوبانگی چینییە لە
بواری فڕۆکەوانیدا، لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی کۆپتەرە نوێیەکەی
لە کاتی پەخشێکی ڕاستەوخۆدا کە بۆ هەوادارانی نمایش کەوتە خوارەوە و گڕی گرت.
بەگوێرەی میدیاکانی چین، ڕووداوەکە لە پارێزگای
سیچوان لە باشووری ڕۆژئاوای چین ڕوویداوە، کە تانگ کە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەت
بە فڕۆکەوانی ناسراوە، فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرێکی بچووک و تایبەت بووە کە بەم دواییە
کڕیبووی.
لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا کۆنترۆڵی فڕۆکەکەی لەدەستدەدات
و بە خێرایی دەکەوێتە خوارەوە و گڕ دەگرێت، تیمەکانی فریاگوزاری کاتێک گەیشتنە
شوێنەکە بینیان کە گیانی لەدەستداوە.
کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە و کۆتا ساتەکانی ژیانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بینەرای تووشی سەرسوڕمان کردووە و خەم و پەژارەی خۆیان بۆ لەدەستدانی دەربڕیوە.
تانگ فیجی کەسایەتییەکی دیاری چینی بوو،
هەوادارێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو بەهۆی بابەتەکانی لسەر فڕۆکەی
بچووک، هەروەها بە یەکێک لەو کەسانە دادەنرا کە کولتوری فڕۆکەوانی مەدەنی تایبەت لە
چین بەرەوپێش دەبات.