زانراوە کە
هەریەک لە چوار وەرزی ساڵ بە سەوزە و میوە جیاوازەکانی تایبەتمەندە، کە هەموو
ئەمانە یارمەتیدەرن لە پاراستی تەندروستیمان.
لە ماڵپەڕی "realsimple" بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە دیارترین ئەو میوە پاییزانە
دەکات کە تەندروستی پێست باشتر دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:
١. کولەکەی زەرد:
یەکێکە لە باشترین خۆراکەکانی ئەم وەرزە دەوڵەمەندە بە
ماددە خۆراکیەکان، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامینAو ڤیتامینCکە تەندروستی
پێست باشتر دەکات، خانەکانی پێست لە تێکچوون دەپارێزێت.
٢. سێو:
هەر سێوێک نزیکەی پێنج گرام ڕیشاڵی تێدایە، واتە ٢٠%ی
بڕی پێشنیارکراوی ڕیشاڵی تێدایە، جگە لە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم، ئەمەش کاردەکات بۆ
نەرمکردنی پێست و ڕزگاربوون لە پەڵەکانی پێست.
٣. هەنار:
هەنار میوەیەکی سودبەخشە، چونکە پڕە لە دژە ئۆکسان و
ڕیشاڵی پریبایۆتیک و پۆلیفینۆل و ڤیتامین سی، ئەمەش وایکردووە هەنار ببێتە خۆراکی
گونجاو بۆ سەرما و وەرزی ئەنفلۆنزا کە بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات و تەندروستی
پێست باشتر دەکات.