لوقمان سەلیم گۆرانییەکی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە

PM:08:08:19/03/2026

736 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند لوقمان سەلیم نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاودەکاتەوە.

لوقمان سەلیم لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی دوو رایگەیاند، نوێترین بەرهەمی بە ناوی "کوردستان" لە ٢٠ی سێ، کاتژمێر هەشتی شەو لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە.

مازیار فایەق تێکستی بەرهەمەکەی نووسیوە، کاری میلۆدی و ئەرێنجمێنتی لەلایەن گۆڤەند بەرزنجییەوە بۆ ئەنجامدراوە، بڵند قەرەداغی کاری ریکۆرد و ماسترینگی بۆ کردووە، هێژا عەبدوڵا کاری مۆنتاژی بۆ ئەنجامداوە.

لەم بەرهەمە نیشتیمانییەی لوقمان سەلیم بەشێک لە هونەرمەندانی رۆژئاوا بە کۆرس بەشدارییان تێدا کردووە، ئەوانیش وەک: سومەیا محەمەد، نەسرین بۆتان، حاجی موسا، نەورۆز سلێمان، سەلمان ئیبراهیم، رەوشەن ئیبراهیم، هێڤا عەلی.

لوقمان سەلیم یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان، ساڵانێکە لە بواری هونەریدا کار دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانییە.