کچێک ئاهەنگی بیست ساڵەی لەدایک بوونی خۆی دەگێڕێت
سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکان پێشبینیان کردبوو کە تەمەنی لە پێنج ساڵ تێپەڕ ناکات.
لە ڕاپۆرتێکی نوێی کەناڵی "KETV"دا،باس لەوە کراوە کە خێزانێکی خەڵکی ویلایەتی نەبراسکا
لەم دواییانەدا ئاهەنگی بیستەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کچەکەیان گێڕاوە دوای ئەوەی دەیان
ساڵە پێیان وتراوە کە کچەکەیان لە پێنج ساڵ زیاتر ناژی.
دایک و باوکی ئەلێکس سیمپسۆن رایانگەیاند کە
کچەکەیان تەمەنی بووە بە ٢٠ ساڵ و تەندروستە، لە کاتێکدا پێشتر سیمپسۆن دوای دوو
مانگ لە لەدایکبوونی، دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی هێدرانێنسفالی بووە، لەو کاتەدا
پزیشکەکان پێیان راگەیاندبوو کە چوار بۆ پێنج ساڵ زیاتر ناژی.
شۆن سیمپسۆن، باوکی ئەلێکس رایگەیاندووە
"بیست ساڵ لەمەوبەر ئێمە زۆر ترساین بەڵام ئێمە بەڕاستی بەردەوام بووین، هەرچەندە
بەشێکی مێشکی توانای کارکردنی لاوازە بەتایبەت ئەو بەشانەی بەرپرسن لە بینین و بیستن"
ئاماژەشیان بەوە کرد " کچەکەمان زۆر زیاتر
لەوەی خەڵک درکی پێدەکەن، هەستیارترە، بۆ نموونە ئەگەر داپیرە پشتئێشەی هەبێت، ئەلێکس
دەتوانێت هەستی پێبکات، هێزی ئەلێکس ئیلهامبەخشە بۆ هەموومان"
باسیشی لەوە کرد کە شانازییەکی زۆر بە برای ئەلێکسیشەوە
دەکەن چونکە کاتێکی زۆری بەسەر بردووە لە لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکەی بۆ ئەوەی بزانێت
چۆن پشتگیری بکات.