باڵندەیەک دەتوانێت لە یەک کاتدا دوو دەنگی جیاواز دەربکات

PM:03:29:15/03/2026

1044 جار خوێندراوەتەوە

باڵندەی "Superb Lyrebird” یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین بوونەوەرەکانی سروشت کە لە دارستانە شێدارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و تاسمانیادا دەژی و لە مریشکێکی قاوەیی گەورە دەچێت، بە جۆرێک نێرە پێگەیشتووەکانی خاوەنی کلکێکی ناوازەن.

ئەم باڵندەیە زۆربەی کاتی لەسەر زەوی بەسەر دەبات و بە بەکارهێنانی قاچە بەهێزەکانی لە ناو گەڵا وەریوەکاندا دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی مێروو و کرم، بەڵام ئەوەی لە هەموو جیهاندا ناوداری کردووە، توانایەکی بێهاوتایە لە لاساییکردنەوەی دەنگەکان، بە جۆرێک کە دەتوانێت بە وردییەکی سەرسوڕهێنەر نەک هەر دەنگی باڵندەکانی دیکە ، بەڵکو دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، مشاری کارەبایی و دەنگی سەگیش دووبارە بکاتەوە.

توانای لاساییکردنەوەی دەنگ لەلایەن ئەم باڵندەیەوە تەنها لاساییکردنەوەیەکی سادە نییە، بەڵکو بە یەکێک لە ئاڵۆزترین سیستەمەکانی پەیوەندیکردن لە جیهانی ئاژەڵاندا دادەنرێت.

زانایان باس لەوە دەکەن کە ئەم باڵندەیە ئەندامێکی دەنگیی تایبەتی هەیە بە ناوی" Syrinx" کە لە هەموو باڵندەکانی دیکە ئاڵۆزترە و ڕێگەی پێ دەدات دوو دەنگی جیاواز لە هەمان کاتدا دەربکات، ئەمەش وای لێ دەکات بتوانێت تەنانەت دەنگی ئامێرە پیشەسازییەکان بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە دووبارە بکاتەوە.

لە وەرزی زۆربووندا کە لە نێوان مانگی نیسان بۆ تشرینی یەکەمە، نێرەکان بە ئەنجامدانی سەمایەکی سەرنجڕاکێش و وتنی کۆمەڵێک دەنگی تێکەڵ مێینەکان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن، دوای جووتبوونیش ئەرکی دروستکردنی هێلانە و چاودێریکردنی بێچووەکان بە تەواوی دەکەوێتە سەر شانی مێینەکە.

هەروەها جێگەی سەرنجە ئەم باڵندەیە زۆر هۆگری ناوچەکەی خۆیەتی و زۆربەی ژیانی لە چوارچێوەی ناوچەیەکی بچووکدا بەسەر دەبات، ئەمەش وای کردووە کە شێوەزار یان شێوازی گۆرانی گوتنی باڵندەکانی ناوچەیەک جیاواز بێت لە ناوچەیەکی دیکە، چونکە ئەوان دەنگی ئەو باڵندە و ژینگەیە فێر دەبن کە تێیدا گەورە بوون.

باڵندەی "Superb Lyrebird” یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین بوونەوەرەکانی سروشت کە لە دارستانە شێدارەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و تاسمانیادا دەژی و لە مریشکێکی قاوەیی گەورە دەچێت، بە جۆرێک نێرە پێگەیشتووەکانی خاوەنی کلکێکی ناوازەن کە لە کاتی نمایشکردندا شێوەی ئامێری میوزیکی قیسارە وەردەگرێت.

ئەم باڵندەیە زۆربەی کاتی لەسەر زەوی بەسەر دەبات و بە بەکارهێنانی قاچە بەهێزەکانی لە ناو گەڵا وەریوەکاندا دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی مێروو و کرم، بەڵام ئەوەی لە هەموو جیهاندا ناوداری کردووە، توانایەکی بێهاوتایە لە لاساییکردنەوەی دەنگەکان، بە جۆرێک کە دەتوانێت بە وردییەکی سەرسوڕهێنەر نەک هەر دەنگی باڵندەکانی دیکە ، بەڵکو دەنگی بزوێنەری ئۆتۆمبێل، مشاری کارەبایی و دەنگی سەگیش دووبارە بکاتەوە.

توانای لاساییکردنەوەی دەنگ لەلایەن ئەم باڵندەیەوە تەنها لاساییکردنەوەیەکی سادە نییە، بەڵکو بە یەکێک لە ئاڵۆزترین سیستەمەکانی پەیوەندیکردن لە جیهانی ئاژەڵاندا دادەنرێت.

زانایان باس لەوە دەکەن کە ئەم باڵندەیە ئەندامێکی دەنگیی تایبەتی هەیە بە ناوی" Syrinx" کە لە هەموو باڵندەکانی دیکە ئاڵۆزترە و ڕێگەی پێ دەدات دوو دەنگی جیاواز لە هەمان کاتدا بەرهەم بهێنێت، ئەمەش وای لێ دەکات بتوانێت تەنانەت دەنگی ئامێرە پیشەسازییەکان بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە دووبارە بکاتەوە.