دوای
تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر یەکێک لە ئاڵۆزترین کەیسە یاساییەکانی ئەمریکا، تۆمی
تۆمپسۆن، ئەو پیاوەی بە "ڕاوچی گەنجینەکان" ناسراوە، دواجار زیندانی
جێهێشت، بەڵام بەبێ ئەوەی نهێنی شوێنی ٥٠٠ سکە زێڕە ونبووەکە ئاشکرا بکرێت.
چیرۆکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨،
کاتێک تۆمپسۆنی تەمەن ٧٣ ساڵ، توانی پاشماوەی کەشتییەکی شکاوی بەناوبانگ بە ناوی "SS Central America" لە قووڵایی ٧ هەزار پێی زەریای ئەتڵەسیدا
بدۆزێتەوە، ئەم کەشتییە کە بە "کەشتی زێڕ" دەناسرا، بڕێکی خەیاڵی لە زێڕ
و شتی بەنرخی تێدابوو، کە تۆمپسۆن توانی بەشێکی زۆریان دەربهێنێت. ئەمە
بۆ تۆمپسۆن وەک خەونێکی گەورە دەستی پێکرد، زۆری نەبرد کێشە یاساییەکانی دەستی
پێکرد، زیاتر لە ١٦٠ وەبەرهێنەر کە بڕی ١٢.٧ ملیۆن دۆلاریان بۆ پڕۆژەکە دابین
کردبوو، تۆمەتباریان کرد بەوەی فێڵی لێکردوون و قازانجەکان وەک خۆی دابەش نەکراوە.
دوای ئەوەی بۆ
چەند ساڵێک خۆی حەشاردا، لە ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠١٥ لە فلۆریدا دەستگیرکرا دادگا
مەرجی ئازادکردنی تۆمپسۆنی بەستبووەوە بە ئاشکراکردنی شوێنی ٥٠٠ سکەی زێڕی دەگمەن
کە بەهاکەیان بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێت، بەڵام ئەو پیاوە بۆ ماوەی دە ساڵ
ئامادە نەبوو نهێنی شوێنی زێڕەکان ئاشکرا بکرێت، تا دواجار لە ١٣ی ئازاری
ئەمساڵدا، دادوەر بڕیاری ئازادکردنی دا.
ئێستا تۆمپسۆن ئازادە، بەڵام هێشتا
نهێنی ئەو ٥٠٠ سکە زێڕە وەک یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی مێژووی گەنجینە
دەریایییەکان بە نادیاری ماوەتەوە.