ئەکتەری ئەمریکی تۆم کروز لە شارۆچکەی ئیست گرینستێدی
بەریتانیا ئاژاوە و جەنجاڵییەکی زۆر دروست دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "زە سەن"، تۆم
کروز هەرایەکی زۆری لەو شارۆچکەیە دروست کردووە دوای ئەوەی کۆپتەرەکەی لە بەرزییەکی
نزمدا بە ئاسمانی ناوچەکەوە سووڕاوەتەوە.
دانیشتووانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە " کۆپتەرەکە
ترسی لەلای ئاژەڵەکان دروست کردووە، پشێوی بەدوای خۆیدا هێناوە بەهۆی ئەو دەنگە بەرزەی
هەیبووە"
هاوڵاتییەکیش بە ڕۆژنامەکەی وتووە " تۆم
کروز بە هێلیکۆپتەرەکەی بە نزمییەوە بەسەر باخچەکەماندا تێپەڕیوە، ئەمەش ترسێکی
زۆری لەلای منداڵەکانمان و ئاژەڵەکانمان دروست کردووە جگە لەوەش ئەمە ڕێزنەگرتنە
لە دانیشتوانی ناوچەکە"
تۆم کروز بە بەشداریکردنی زۆر لە بۆنە و ئاهەنگەکانی
کڵێسا ناسراوە و بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکان دادەنرێت کە ئەو بۆنە تایبەتانە
لە ئاستی جیهانیدا بەرەوپێش دەبات.
جێگەی باسە مشتومڕ بەردەوامە سەبارەت بە کاریگەری
چالاکییەکانی لەسەر کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و ئاژەڵەکان لەو ناوچانەی سەردانی دەکات.