ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکی بڕیاریداوە گورچیلەیەکی
ببەخشێت
ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی جێسی ئایزنبێرگ رایگەیاند
کە بڕیاری داوە بە مەبەستی خێرخوازی گورچیلەیەکی ببەخشێتە کەسێکی نەناسراو.
لە چاوپێکەوتنیکیدا لە بەرنامەی " TODAY"
باسی لەوە لەوە کرد کە هەمیشە خوێنبەخشێکی زۆر بەخشندە بووە، بەڵام ئێستا بەخشینەکەی
دەباتە ئاستێکی دیکە بە بەخشینی یەکێک لە گورچیلەکانی بۆ کەسێکی نەناسراو.
ئەو ئەکتەرە گەنجە رایگەیاند " ئەمە هەنگاوێکی
سەلامەتە و بێ مەترسییە و بەتەواوی نایابە، پێموایە خەڵک درک بە گرنگی ئەم کارە
دەکەن"
ئەکتەرە تەمەن ٤٢ ساڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد بە
بەردەوامی ئارەزووی کاری خێرخوازی دەکات و بە پەڕۆشەوە ئەنجامی دەدات.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی ئەیلولی
٢٠٢٤ەوە نزیکەی ٩٠ هەزار کەس لە لیستی چاوەڕوانی چاندنی گورچیلەدان.
ئایزنبێرگ بە ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی " The
Social Network" و "Now You See Me"
ناسراوە.