خۆڵبارین چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

PM:03:18:13/10/2025

20980 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور بێت و ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور بێت، بەڵام بارانى لەگەڵ نابێت.

روونیشى کردووەتەوە، خێرایى با بۆ سەرووى ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات و دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بەتایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکوک و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان.

لەبارەى پلەکانى گەرماوە، کەشناسى ئاشکراى کردووە کە یەک تا دوو پلەى سیلیزى پلەکان بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم شێوەیەیە:

هەولێر : ٣١ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٢ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٨ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٩ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی