نمەباران لەم ناوچەیە دەبارێت

PM:01:26:12/10/2025

68 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، نمه‌ بارانى پچڕ پچڕ چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى ئەو ناوچانەش ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و له‌ شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ په‌ڵه‌ هه‌ور و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بۆ نیمچه‌ هه‌ور، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

سبەینێ، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچه‌ هه‌ور دەبێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى سنوورى پاریزگاى دهۆك و هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌ندێک كات ده‌گۆڕیت بۆ هه‌ورى ته‌واو، له‌گه‌ل كاریگه‌رى نزمه‌ پاڵه ‌په‌ستۆیه‌كى لاواز له‌سه‌ر سنورەكانى ئه‌م دوو پاریزگایه‌ كه‌ به‌ شیوه‌ى نمه‌ بارانى پچڕ پچڕ كاریگه‌رى ده‌بێت و له‌ كاته‌كانى به‌یانى زوو كاریگه‌رى ئه‌م حاله‌ته‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌بیت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ:٢٧پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٢٣ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٢٥ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣١ پلەی سیلیزی