بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە باوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەگەر
کۆنتڕۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و تێکچوونی گورچیلە بەڵام
گرتنەبەری خووی تەندروست و ڕۆژانە دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی
خوێن و باشترکردنی تەندروستی دروست بکات.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە " Prodia
Digital" بڵاوکراوەتەوە، پێداچوونەوە بە هەشت
خووی کاریگەر و سەلمێنراوی زانستی کراوە کە دەتوانن یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی پەستانی
خوێن، بەم شێوەیە:
١. خواردنی سەوزە و میوەی تازە بۆ بەرەنگاربوونەوەی
بەرزی پەستانی خوێن.
٢. بڕی خوێ کەم بکەرەوە بۆ ئەوەی پەستانی خوێن
توندتر نەبێت.
٣. دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە ئامادەکراوەکان.
٤. وەرزشکردن بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆڵکردنی
بەرزی پەستانی خوێن.
٥. پاراستنی کێشێکی تەندروست بۆ کەمکردنەوەی مەترسی
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
٦. کەمکردنەوەی کافاین بۆ کەمکردنەوەی بەرزی
پەستانی خوێن.
٧. وازهێنان لە جگەرەکێشان.
٨. دوور بکەوەرەوە لە چەورییە تێر و ترانسەکان.