توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیائامێرێکیان دروستکردووە کە چاکبوونەوەی برینەکان
بە ڕێژەی 25% خێراتر دەکات بە بەراورد بە چارەسەرە ئاساییەکان.
توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە،
سەرکەوتووبوون لە داهێنانی ئامێرێکی زیرەک کە بە a-Heal ناسراوە، کە تەکنەلۆژیای مایکرۆ کامێرا و بایۆئێلکترۆنیکی
تێکەڵ دەکات هەروەها پشت بە سیستەمێکی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، ئەمەش
پشتڕاستی دەکاتەوە کە یارمەتی دابینکردنی چارەسەری کەسی دەدات بۆ هەر برینێک بە
پشتبەستن بە قۆناغەکەی و پێداویستییەکانی نەخۆشەکە.
هەروەها ئامێرەکە بە شێوەیەکی
زیرەک و یەکگرتوو کاردەکات، کە کامێراکەی هەر دوو کاتژمێر جارێک وێنەی برینەکە دەگرێت
و ئەم وێنانەش بە مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد شیکاری دەکرێن کە بە "پزیشکی زیرەک"
ناسراوە.
پرۆفیسۆر مارکۆ ڕۆلاندی،
سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت " ئامێرەکە دەستنیشانکردن و پرۆسەی چارەسەرکردن
خێراتر دەکات، هیوادارن ئەم داهێنانە بەشداربێت لە خێراکردنی چاکبوونەوەی برینە
قورسەکان و سووتاوی"
ئامێرەکە دەتوانێت
داتای چاکبوونەوە لە ڕێگەی ڕووکارێکی ئۆنلاینەوە بگوازێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە پزیشکان
دەدات چاودێری حاڵەتەکە بکەن و دەستوەردان بکەن لەکاتی پێویستدا.