کۆمەڵێک کەلوپەلی ئەنتیکی مێسی بە نرخێکی خەیاڵی خراونەتە بازاڕەوە

AM:09:22:07/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک کەلوپەلی ئەنتیکی تایبەت بە مێسی خراونەتە بازاڕەوە و نرخیان بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، جیهانی کەلوپەلە وەرزشییە دێرینەکان کە بە ئەنتیک ناسراون رووداوێکی نا ئاسایی بەخۆیەوە بینی و سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

سەرچاوەکە باسی لەوە کردووە، کۆمەڵێک کەلوپەل و وێنەی مێسی کە لە شێوەی ئەنتیکدان خراوەتە بازاڕەوە کە تەمەنیان دەگەڕیتەوە بۆ نزیکەی 20 ساڵ پێش ئێستا.

مۆندۆ ئاشکرایکردووە، کەلوپەلی لەم شێوە لە بازاڕدا هەیە، بەڵام ئەوەی هاندەرانی سەرسامکردووە، ئە کۆمەڵە وێنەی مێسییە کە لە شێوەی کارتێکدایە و تەمەنی زۆرە، بەڵام ئەوەی جیای دەکاتەوە لە کەلوپەلەکانی دیکە ئەوەیە کە، پارێزگاریی لێکراوە و بە تازەیی ماوەتەوە.

کەلوپەلە ئەنتیکەکانی مێسی خواستی زۆریان لەسەرە و هەندێک لە کڕیارەکان نرخی زیاتر لە 30 هەزار یۆرۆیان پێداوە، رۆژ بە رۆژیش نرخیان لە بەرزبوونەوەیە.