دراوێکی دەگمەن لە فلۆریدا دۆزرایەوە

PM:04:59:06/10/2025

2764 جار خوێندراوەتەوە

گەنجینەیەکی ئیسپانی کە نزیکەی سەدەیەکە ون بووە و بەهاکەی یەک ملیۆن دۆلارە، لە کەناراوەکانی فلۆریدا دۆزرایەوە.

تیمی ژیر ئاوی "1715 Fleet – Queens Jewels LLC" زیاتر لە ١٠٠٠ دراوی زێڕ و زیویان لە کاتی گەڕان بە ژیر ئاودا لە ناوچەیەک کە بە "Treasure Coast" ناسراوە دۆزییەوە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوانە لە کۆلۆنیەکانی پێشووی ئیسپانیا لە بۆلیڤیا و مەکسیک و پیرۆ دروستکراون، ئەمەش سەردەمی زێڕینی ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا دەردەخات.

بەڕێوەبەری کارەکانی کۆمپانیاکە سال گوتوسۆ، لێدوانێکی لەسەر دۆزینەوەکە داوە و رایگەیاند "ئەوە تەنها بەهای دراوی گەنجینەکە نییە، بەڵکو ئەو چیرۆکانەیە کە دەیگێڕێتەوە، هەر دراوێک پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە بە مێژوو و بەو کەسانەی کە سەدان ساڵ لەمەوبەر ژیاون و کەشتییان کردووە، دۆزینەوەی هەزار دراو بە یەکجار زۆر نائاساییە".

بەپێی یاسا ناوخۆییەکانی فلۆریدا، گەنجینەی جێهێڵراو و شوێنەوارە مێژووییەکان بە موڵکی ویلایەت دادەنرێت، کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکان مافی وەرگرتنەوەیان پێدەدرێت، بە مەرجێک ٢٠%ی دۆزراوەکان بدەنە ویلایەتەکە بۆ لێکۆڵینەوە و نمایشکردنی مۆزەخانەکان.