رۆژی جیهانی مامۆستایانە

AM:10:14:05/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایان ئەرکێکی سەرەکی و پیرۆزیان یان پێ ڕاسپێردراوە لە کۆمەڵگەدا، ئەویش پەروەردەکردنی نەوەی داهاتووە و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەیانە، هەر بۆیە بە گرنگترین پیشە دادەنرێت لە سەرانسەری جیهاندا و جێی رێزگرن و بایەخپێدانە؛ هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ساڵانە دواکەوتنی مووچەکانیان و گرفتی دانەمەزراندنیان لەلایەن حکومەتی ماووەبەسەرچووەوە، مافەکانیان تاوەکو ئەمڕۆش پێشێلدەکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەک رۆژی جیهانی مامۆستایان ناسراوە. کە بکەرە سەرەکی و کاریگەرەکەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە؛ هەروەها مامۆستایان بە گشتی ئەرکێکی سەرەکی و پیرۆزیان یان پێ راسپێردراوە لە کۆمەڵگەدا؛ ئەویش پەروەردەکردنی نەوەی داهاتووە و فراوانکردنی ئاسۆی بیرکردنەوەیانە، هەر بۆیە شایەنی رێز و پێزانینن لە سەرانسەری جیهاندا.

رێكـخـراوی نه‌تــه‌وه‌ یـه‌كگـرتـووه‌كـان (یۆنسكـۆ) بۆ په‌روه‌رده‌ و زانیاری و رۆشنبیری، به‌ هـاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوی كـاری نێوده‌وڵـه‌تی ئیدیۆكشن ئینته‌رناشیۆناڵدا ‌له‌ كۆنگره‌یەکیان پـاریسدا، هـاوهه‌ڵوێست بـوون له‌ دیاركردنی رۆژێك بۆ مامۆستایان وەک ئاوڕدانەوە و بایەخدانان بۆ پیشـه‌ی مامۆستاییو گرنگیدان به‌‌ وانه وتنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی باردۆخـی مامۆسـتایان و پارسـتنی مافه‌كـانیان له‌ هه‌موو جیهاندا.

دواتر له‌ كۆنگـره‌ی پێنجـه‌می نێـوده‌وڵـه‌تی بۆ پـه‌روه‌رده‌، كه‌ له‌ ساڵی ١٩٦٦ دا، له‌ شـاری جنێفی سویسرا به‌سـترا، له‌سه‌ر رۆشنایی راسپارده‌كه‌ی (یۆنسـكۆ) و (ئیدیۆكـشن ئینته‌رناشیۆنال) یه‌كێك له‌ بڕیـاره‌ گرنگه‌كـانی ئه‌م كۆنـگره‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ رۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی هه‌موو ساڵێك، بكـرێت به‌ رۆژی مامۆسـتایان له‌ هه‌مـوو جیـهاندا.
دواتر بە فەرمی لە ٥ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤، زیاتـر له‌ ١٠٠ وڵات له‌ جیهاندا له‌و ساڵه‌وه‌ تا ئه‌مـڕۆ یادی ساڵڕۆژی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان) ده‌كـه‌نـه‌وه؛ مه‌بـه‌ستـیش لـه‌م یـادكـردنـه‌وه‌یـه‌، دان نـان و پێـزانینه‌ به‌ رۆڵـی بـه‌رز و قـوربانیدانی مامۆسـتایان و به‌ پیـرۆزی پیشـه‌ و به‌ په‌یامه‌ پیرۆزه‌كـه‌یان، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان ده‌توانن بنه‌ماكانی زانست به ‌نه‌وه‌كانی داهاتوو بگه‌یه‌نن.

جێی ئاماژەپێدانە، گرفتی نەناردن و دواکەوتی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان و دانەمەزراندنیان، سەرەکیترین خاڵی پێشێلکردنی مافەکانیان بووە لە چەندین ساڵی رابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ و سەرجەم مامۆستایانی هەراسان کردووە؛ کە وایکردووە لە پێناو بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان پەنا بۆ مانگرتن و بایکۆت ببەن دژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، هەر ئەمەش وایکردووە کە سیستمی پەروەردە لە هەرێم تووشی گرفت و داڕمان بێت و پرۆسەی خوێندن بە کەموکوڕییەوە بەڕێبکرێت