رۆناڵدۆ پرۆژەیەکی نوێی هەیە بۆ وڵاتی سعودیە کە ئەویش چارەسەری هەڵوەرینی
قژە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی لە ساڵی 2023ەوە ڕووی کردووەتە
وڵاتی سعودیە بەمەبەستی یارییکردن بۆ یانەی نەسڕی ئەو وڵاتە جگە لەوەش چەند
پرۆژەیەکی وەبەرهێنانیشی هەیە.
لە نوێترین پێشهاتدا، ئەو ئەستێرە پۆرتوگالیە پرۆژەیەکی نوێی گەورەی لە
وڵاتی سعودیە کردووەتەوە کە ئەویش کلینکێکی تایبەتە بە چارەسەر کردنی هەڵوەرینی قژ
بەناوی ئینسپاریا کە لە ریازی پایتەخت کردوویەتیەوە.
ئەم هەنگاوەی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو یاریزانە
سعودیەی کردووەتە وڵاتی دووەمی خۆی جگە لەوەش بەردەوامە لە فراوان کردنی کارەکانی
لە دەرەوەی تۆپی پێ.
ئینسپاریا پرۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پاولۆ رامۆسی
بازرگانی پۆرتوگالی دامەزراوە کە تایبەتە بە دەستنیشان کردن و چارەسەر کردنی قژ
هەڵوەرین و چاندنی قژ.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش بێت، لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست ساڵ لە دوای ساڵ
خواست لەسەر ئەم جۆرە بەرهەمە زیادی کردووە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی رۆناڵدۆ لە
وڵاتی سعودیە جێبەجێی بکات لەسەر رووبەرێکی هەزار مەتر چوارگۆشە.