جواو مارینهۆ نێتۆی بەڕازیلی کە بەتەمەنترین پیاوی
جیهانە، لە کەشێکی پڕ لە خۆشەویستی و خێزاندا ئاهەنگی ١١٣ ساڵەی لەدایکبوونی خۆی گێڕا.
لە ماڵپەڕی "eremnews"
بڵاوکراوەتەوە، نێتۆ کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دوای مردنی جۆن تینیسودی تەمەن
١١٢ ساڵ لە بەریتانیا ناوەکەی لەلایەن کتێبی گینسەوە پشتڕاستکرایەوە و بە فەرمی
بووە بەتەمەنترین پیاوی جیهان.
نێتۆ لە شارۆچکەی مارانگواپێ لە ویلایەتی سێارا
لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەرازیل لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بووە، هەر لە سەرەتای
منداڵییەوە لەگەڵ باوکی لە کێڵگەکاندا کاریان کردووە و ئاژەڵدارییان کردووە، دواتر
خێزانی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ ، ٢٢ نەوە و ١٥ نەوەزایە.
کاتێک پرسیاری نهێنی تەمەن درێژەکەی لێکرا، وەڵامی
دایەوە "هەموو شتێک بەهۆی دڵخۆشی و ئەو کەسە باشانەوەیە کە لە دەورتن، خۆشەویستی
هەموو شتێکت پێدەبەخشێت"
کۆمپانیای گینس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کۆمەڵێک وێنەی ئاهەنگی لەدایکبوونی نێتۆی بڵاوکردەوە پیرۆزبایی
یادی ١١٣ساڵەی تەمەنی لێ کرد.